بە هەوڵ و کۆششی دکتۆر #ساماڵ مانی#، مامۆستا و لێکۆڵەر لە بواری فەلسەفە، بەشی کوردی لە کتێبخانەی دبلن-ی پایتەختی ئیرلەندا دامەزرا.
دکتۆر ساماڵ مانی لە نووسراوێکدا، کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز) ناردووە، دەڵێ: مایەی شانازیمە، ئەمڕۆ بەشی زمانی کوردیم لە کتێبخانە نێونەتەوەییەکەی پایتەختی ئیرلەندا لە شاری دبلن دروست کرد و کتێبە فەلسەفییەکانی خۆمم پێشکەش کردن، ئەو کتێبخانەیە زۆربەی زمانەکانی تیادایە، بەڵام زمانی کوردی تیادا نەبوو. لە ئێستا بەدواوە، زمانی کوردی چووە سەر کاتیگۆرییەکانی نووسین و کتێبی زمانەکان. دوو هەفتەیەکی دیکە کتێبەکانم دەکەونە بەردەستی ئەوانەی لە شاری دبلن دەژین.
دکتۆر ساماڵ زیاتر دەڵێ: زۆر خۆشحاڵم، کە ئەو بەشەم کردەوە، زیاتریش خۆشحاڵم، کە کردنەوەی ئەو بەشە بە کتێبی فەلسەفی دەستی پێکرد.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 567
Escriba su comentario sobre este artículo!