ئەی فەلەک چت دا نیشانن، داخ و حەسرەت ئەلف و خێ
بێ حەیاتت کرد ماکانن، بێ سەرە و بێ ئەلف و بێ
بابی میللەت وەختی ڕۆیی، بابی عوشرەت بەسترا
ماینەوە پڕ میحنەت و پڕ دەرد و زال و لام و تێ
زیللەت و غەم هەر وەکو مژ، وا لە دڵما بۆتە تەم
دێتەخوارێ غەم بەسەرما، میسلی غەین و یێ و سێ
غەیسی نەگبەت باغی عەیشی کردە چقڵ و شۆرەزا
دێتەخوار غەم بەختی میللەت، بۆ تەنەزوول پێ بە پێ
پێی بڵێن با خاک لەمەولا خۆی نەدا شوهرەت بە ژین
ویش، حەیاتی ڕۆیی لە دوای، ئەلف و میم و یێ و ڕێ
بۆ ئەمیری کامیل و عادیل حەیاتی مەملەکەت
ئاسمان هەر شینە بۆی وا عەین و ئەلف و جیم و زێ
عاجزن ئارز و سەما، دەگرین دەڵێن نابێتەوە
مەردی وا بەخشندە یەد، بێ و سین و یێ و تێ
یەد بەسیت و ئەهلی خولق و، وا موعین بۆ بێ کەسان
یا خودا تۆی بێ، بی بەڕەحمەت، حێ و ئەلف و فێ و زێ
حافیزی ئەو (قول هو اللە احد) بێ دەم بە دەم
غافیر (اڵلە الوصمد) بێ بۆی بەلام تێ و فێ
ئەو بە لوتفی (لم یلد) بۆی بەستەبێ دەرگای جەحیم
هەم (ولم یولد) بکا حافیزی لەغین و صاد و هێ
غوصصە بۆ حورمەت (ولم یکن لفوا احد)
هیچ نەبینێ گوناهی میر، بێ بە غوفران جێبەجێ
جێی بەجێهێشت و نەبیرەی ببنە گەورەی دوو جیهان
بێتە بەردەستیان ویلایەت، شار بە شار و دێ بە دێ
دیدەیی مەوتەن بەوان ئەمجارەکەش گەش بێتەوە
کوێر نەبێ هەر وەک دوو چاوی (فێ و نوون و ئەلف و یێ)
بۆ فەنایی وابوو مەعلووم، هیجر و تەئریخ و سەنەی
ئەلف و زێ و لام و میم و غەین و فێ و واو و ڕێ.[1]
فەنایی