ناونیشا: کۆمپانیای نەوتی باکوور لە 40 ساڵدا پێشوازی لە 14 بەرێوەبەر کردووە
ئامادەکردن: #فەرهاد حەمزە محەمەد#
شارەزا لە بواری نەوت
پێش 83 ساڵ کەنەوت لە شاری #کەرکووک# لەلایەن کۆمپانیا بیانیەکانەوە دۆزرایەوە چەند ڕێکەوتنامە و پرۆتۆکۆلێک لە نێوان حکومەتی پاشایەتی عێراق و کۆمپانیا بیانیەکان بەسترا کە عێراقیان ناچار کرد پابەند بێت پێوەیان چونکە حکومەتی ئەوسای عێراق لە وزەیدا نەبوو پرۆسەی گەڕان و دەرهێنانی نەوت ئەنجام بدات.
یەکێک لە بەندە گرنگەکانی ئەو ڕێکەوتنامەیە بەندی حەوتەمە لە پرۆتۆکۆلی ساڵی 1925 کە تیایدا هاتووە (پێویستە کۆمپانیاکە بە ناوی بەریتانیاوە تۆمار بکرێت و بارەگای کارە سەرەکیەکانی لە چوارچێوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا نەچێتە دەرەوە). ئەم بەندە وای کرد هەردەم بەرێوەبەری گشتی ئەو کۆمپانیایە بیانی بێت بە تایبەت ئینگلیز. لەبەر ئەم هۆیە بە درێژایی ماوەی نێوان ساڵی 1927 کەنەوت لە کەرکووک دۆزرایەوە تا ساڵی 1972 کەنەوتی تێدا خۆماڵی کرا و لە دەست ئینگلیزەکان دەرکرا هەرچی بەرێوبەری گشتی هەبوو هەمووی بیانی بوون. هەر بەپێی ئەو ڕێکەوتنامەیە یەک یا دوو عێراقی شان بەشانی ئەو بەرێوبەرە گشتیە کاریان دەکرد وتا ڕادەیەک دەسەڵاتیان هەبوو.
لەو سەردەمەدا بەرێوبەرەکان لەسەر بناغەی تواناو لێهاتوویی دادەمەزران دەبوایە شارەزای تەواوی کێڵگە نەوتیەکانی ناوچەکە بونایەو لە بواری کارەکەی خۆیاندا زۆر پسپۆر بوونایە , بۆ نمونە مستەر (بریکس)لە ساڵی 1933ەوە هاتووە بۆ عێراق و لە کۆمپانیای نەوت کاری کردووە و زۆربەی بەشەکانی کۆمپانیاکەی بینیوە تا لە ساڵی 1959 گەیشتوەتە پۆستی بەرێوبەری گشتی. یەکێکی تریش کە مستەر (تود) ە لە بواری کارەکەی خۆیدا زۆر پسپۆر بووەو ماوەی 28 ساڵ لەو کۆمپانیایە کاری کردووە دواتر لە ساڵی 1961 کراوە بە بەرێوبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی عێراق (ipc) کەبارەگاکەی لە شاری کەرکووک بوو. بەرێوبەرێکی تر ناوی مستەر (تیسۆ) بوو کە شوێنێکی بۆ حەوانەوەی خۆی دروست کردبوو پاش ڕۆیشتنیشی ئەو شوێنە لە ناو خەڵکدا هەر بەو ناوەوە دەناسرا. دوا بەرێوبەری ئینگلیز مستەر (گلن)بوو کە لە سەرەتادا جێگر بوو پاشان بوو بە بەرێوبەری گشتی و تا خۆماڵیکردنی نەوت لە ساڵی 1972 مایەوە.
حکومەتی بەعس لە ساڵی 1972 تا پرۆسەی ئازادی لە ساڵی2003 ئەو بەرێوبەرانەی دایدەمەزراندن هەموو عەرەبی بەعسی بوون , تواناو شارەزایی و لێهاتوویی ڕۆڵی نەمابوو , تاقە پێوەر وابەستەیی و ملکەچ کردن و بەعسی بوون بوو , لە ماوەی ئەو 31 ساڵەدا 10 بەرێوبەر پۆستی بەرێوبەری گشتیان وەرگرتووە کە هەموویان عەرەبی دەرەوەی کەرکووک بوون و زۆربەشیان لە دەرەوەی کۆمپانیاکەوە هاوردە دەکران , ئەمەش ناوەکانیانە:-
(غانم عەبدولحەلیل پارێزگاری کەرکووک بوو ڕاستەوخۆ دوای خۆماڵیکردنی نەوت لە ساڵی 1972 کرایە بەرێوبەری گشتی کۆمپانیاکە، لە هەوڵە ئینقلابیەکەی ساڵی 1979 بە بریاری سەدام حوسێن لە سێدارەدرا، عەبدولستار ڕاوی، ئیسماعیل ئەلنەجار، ماجد ئەلحەمدانی برای عدنان حەمدانی بوو ئەمیش لە ساڵی 1979 دوای لە سێدارەدانی براکەی لە پۆستەکەی لادرا، هاشم ئەلخرسانی، دکتۆر سامی شەریف، غازی سابیر عەلی، تەلال عاشور کەنعان، ڕافد عەبدولحەکیم، عەلی حەمید)
ئەوەی تێبینی دەکرێ هەموو ئەم بەرێوەبەرانە عەرەبی دەرەوەی کەرکووک بوون، هیچ کامێکیان عەرەبی شارەکە نەبوون.
بەعس لەم کۆمپانیایەدا لە بەخشینی پۆستدا جیاوازی نەئەکرد لە نێوان عەرەبی شیعەو سوننەدا ئەوەی بەلایەوە گرنگ بوو هاوردە بوایە و عەرەبایەتی شارەکە تۆخ بکاتەوە ئەگینا عەرەبی شارەکە تا ڕادەیەک لە پێدانی پۆستدا پەراوێز خرابوون، ئەم سیاسەتە تا ئێستاش ڕەنگدانەوەی لە سەریان ماوە.
بە هاتنی پرۆسەی ئازادی و ڕووخانی بەعس بەرێوبەری گشتی کۆمپانیاکە هەڵات، دواتر بە هەماهەنگی نێوان ئەمریکیەکان و بەرپرسانی کورد عەرەبێکی بێلایەنی سوننەیان بە ناوی (عادل قەزاز) کرد بە بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە. ناوبراو لە ساڵی 2006 دا لە ڕووداوێکی تەمومژاویدا لەوکاتەی بە مەبەستی کۆبوونەوە سەردانی بەغدای کردبوو ون بوو تا ئەم کاتەش هیچ شوێنەوارێکی نیە. پاشان
(شێخ مەناع عوبەیدی) کە ئەندازیارێکی عەرەبی سوننەی کەرکووکیە و ساڵانێکی زۆرە کارمەندی کۆمپانیاکەیە بە بەرێوەبەری گشتی دەست نیشان کرا. هەر لەو ماوەیەدا بە هەوڵی بەرپرسانی کورد بۆ یەکەم جار لە مێژووی کۆمپانیاکەدا کارمەندێکی کورد بە ناوی (سەفا عەبدول ڕەحمان) کرا بە یاریدەدەری بەرێوبەری گشتی. ناوبراو کارمەندێکی کۆنی نەوتەو شارەزا بوو لە زۆر لایەنی کۆمپانیاکە.
لە #01-01-2010# شێخ مەناع خانەنشین کراو ئەندازیارێکی تری کۆمپانیاکە بە ناوی (حەمید ساعدی) کرا بە بەرێوەبەری گشتی.
لە #02-01-2013# ساعدی خانەنشین کراو لە شوێنیدا ئەندازیار (سەمیر سەلمان تائی) بوو بە بەرێوبەری گشتی، تائی خەڵکی بەغدایەو زیاتر لە 30 ساڵە نیشتەجێی کەرکووکەو بە چواردەهەمین بەرێوبەر دەژمێردرێ لە ماوی 40 ساڵدا. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=432019&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی وێنەکان=KTML_Link_External_End=