ئەگەر منداڵەکی ساوا تووشی سکچوون ببوایە، ئەوا دەیانگوت: ترساوە، هەندێک ژن ئه و پیشەیان دەکرد، کاتی ڕۆژئاوابوون منداڵەکەیان دەبردە ماڵی ژنەکە، ژنەکەش ئاگرێکی دەکردەوە، دەبوایە دایکی منداڵە ساواکە، منداڵەکە لە باوەش بکات، سێ جاران بەسەر ئاگرەکەدا باز بدات، هەر جارەکی کە پازی دەدا ژنە ترس لێدەرەکە دەیگوتە ژنە خاوەن منداڵەکە ئەوە چ دەکەی؟ ژنەکەش لەکاتی پازدانەکە دەیگوت: ترسی لە (ناوی منداڵەکەی دەگوت) دەردەکەم، بەو شێوەیە سێ جارەکە تەواو دەبوو، دەیانگوت: ترسەکەی لێ ڕۆیی.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 374