ناو: مەولود
ناوی باوک: سۆفی
نازناو: حسێن سەعاتچی
ناوی تەواوی (مەولود سۆفی ئەمین) ە، لە ساڵی (1924) لە گوندی (سیرمە) ی سەربە #مەخموور# لە دایکبووە، بۆ خوێندنی فەقێیاتی دەچێتە گوندی (چەغە میرە) ی سەربە شارەدێی (کەندێناوە-#دیبەگە#) لای مەلای ڕەش دەخوێنێ، دوایی دەچێتە گوندی #عەوێنە# و گردەسۆر و مەخموور لای مەلا محەمەد لەک زیاترخوێندنی ئایینی دەخوێنێ، لە ساڵی 1948 دەبێتە مەلا لە گوندی #سۆفی سمایل#، پاشان دێتە گوندی #گاوەرە#، لە ساڵی 1963 ماڵی دێتە مەخموور، لە #06-09-1993# لە #هەولێر# کۆچی دوایی کردووە، ئەوەش پارچەیەکە لە هۆنراوەی مامۆستا مەلاحسێن سەعاتچی:
وەرە یا تیر تەماشاکەم، نەوەک مەرگم ببینی گیانه
لەبەر موژگانی چاوی تۆ دڵی من کەوتە کێوانه
لەسەد جێ کون بووە جەرگم بە تیری مەستی چاوی تۆ
بۆیە لێرە دەسووڕێتن بەبێ باڵ هەروەک پەروانە
لەسەر ڕێگا لەبەحری غەم کە من دەرچووم وا ماوم
لەمەوجی خوێن و فرمێسکان گوڵی من وا لە فەوتانە [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 658
Escriba su comentario sobre este artículo!