ناونیشان: پێشکەوتن یا دواکەوتن؟
ئامادەکار: #شەماڵ محەمەد محەمەدئەمین#
سەرنجی پەنجا ساڵ لەمەوبەر بدە کە ئێستا ساڵی (2022)ە، ئایا جیهان پێشکەوتووتر بوو یا دواکەوتوتر؟ لەدایکبووانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو ئەمڕۆ سەدا چەندیان پسپۆڕن لە کۆمپیوتەر؟ بۆچی ئەوان زۆر ئاشنا نین بە تەکنۆلۆجیا؟ خۆ هەر لەگەڵ ئێمە دەژین و بەشدارن لە هەموو پێشکەوتنەکان! سەرنجی گەنجێکی لەدایکبوی ساڵی 2000 بدە، تەکنۆلۆجیا لای ئەو چەند سانایە و بەکارهێنانی ئامێرە ئالۆزەکان بەلایەوە چەند ئاسانە لەکاتێکدا ڕادەی هۆشیاریی ئەم گەنجە زۆر نزمترە لەهی کەسێکی لەدایکبووی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو.
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ساڵی 1982 ئەنجامدراوە لەلایەن (R. Buckminster Fuller)، شارەزایی مرۆڤ تا ساڵی 1900، هەر 100 ساڵ جارێک دووهێند دەبێت، بەڵام لەساڵی 1945 بەرەوژوور بو بە 25 ساڵ جارێک، لەساڵی 1982 بو بە یەک ساڵ، بەڕای زۆرێک لە پسپۆڕانی سەردەمیش ئێستا هەر 12 کاتژمێر جارێک شارەزاییەکان دووهێند دەبن.
خێراییەکی ترسناکە بەڕاستی، هەر بەم پێوەرە ئێستا ئەگەر ئێستا داناترین بیرمەندی سەدەی 15 بێتەوە سەر شانۆی ژیان دەبێت لە باخچەی ساوایانەوە دەست پێبکاتەوە چونکە شارەزاییەکانی ئەو ئێستا بەڕادەیەک کۆنن ڕەنگە تەنها بەکەڵکی مۆزەخانەکان بێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 299
Escriba su comentario sobre este artículo!