پەیامی کۆمەڵە بە بۆنەی یەکگرتنەوەی هەردوو لایەنی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان
بە خۆشحاڵیەوە، ڕۆژی یەک شەممە 30ی گەلاوێژی 1401ی هەتاویی، هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزبی دیمۆکرات بڵاو کرایەوە.
بەو بۆنەوە پڕ بە دڵ پیرۆزبایی گەرم و هاورێیانەی خۆمان ئاراستەی سەرجەم ڕێبەری حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، کادر و هەموو پێشمەرگەکانیان دەکەین. بێ گومان ئەو بڕیارە بوێرانە و بەرپرسیارانەیە کاریگەری زۆری لەسەر ورەی خەباتکارانەی خەڵکی کوردستان و بەرفراوانتر کردنی بازنەی هاوکاری لە ناو هێزە سیاسییەکانی کوردستان دەبێت.
لە هەمان کاتدا، ئەوە دەسەلمێنێت کە قۆناغی ئێستا و ئەم سەردەمە، قۆناغی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوە و هاوکاری چڕوپڕتری نێوان حێزبە سیاسییەکانە.
#کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران#
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
#23-08-2022#
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 870
Escriba su comentario sobre este artículo!