ئەگەر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بیر و باوەڕ و ئایین و ئایینزاکان لە هەرێمی کوردستان بە ڕاستیی لە خەمی پێکەوە ژیان و نیشتیمانێکی ئارام و سەقامگیردان بۆ هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە، پێویستە ئەوان بڵێن: ئەوەی بە هەر پاساوێک سوکایەتیی بە ژن دەکات، سوکایەتیی بە یاسا، کەرامەتی مرۆڤ و دادپەروەری دەکات.
ئەوەی من دەیڵێم ئەرک و بەرپرسیاریەتی فەرمیی ئەوانە و پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
دەسەڵاتێکی جدیی کە یەکسانی جێندەریی لەبەرچاو بێت، دەبێت لەو کەسانە بپرسێتەوە و سزایان بدات کە بێ باکانە سوکایەتیی بە شانازیی و سەربەرزیی ژنان دەکەن.
ئەمە بناغەی یاساسەروەریی و دادپەروەرییە! [1]
#هاوژین زیبا#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,130
Escriba su comentario sobre este artículo!