ئەمڕۆ چوارشەممه 28-09-2022 بەڕێز #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیادا، پیرۆزبایی لە بەڕێز محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران و بەڕێز موحسین مەندەلاوی بۆ هەڵبژاردنی بە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد کە لە دانیشتنی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەراندا بەڕێوە چوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێزان حەلبووسی و مەندەلاوی و کار و ئەرکەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خواست و جەختی لە پاراستنی سەقامگیری و پێویستیی وڵات بە کاری پێکەوەیی و تێپەڕاندنی تەحەدی و سەختییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی وڵات بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن کردەوە.
لای خۆیانەوە بەڕێزان محەمەد حەلبووسی و موحسین مەندەلاوی سوپاس و پێزانینیان بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییی سەرۆک نیچیرڤان بارزانی دەربڕی. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 752
Escriba su comentario sobre este artículo!