ئەوە بۆ جاری چەندەمە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر پەلاماری مووشەکی و بۆردومانی هێزەکانی ئێران. ئیدانەی ئەو پەلامار و بۆردومانانە دەکەین چونکە بووەتە هۆی کوشتن و برینداربوونی هاووڵاتیانی مەدەنی و ژن و منداڵی بێتاوان و ئەوە لە ڕاستیدا تاوانکارییە. لە هەمانکاتیشدا ئەو پەلامار و بۆردومانانە پێشێلکردنی بنەماکانی دراوسێتی و دۆستایەتی و سەروەرییە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و لە دژی بەرژەوەندی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە.
ڕاشیدەگەیێنین کە مووشەکبارانکردن و پەلاماردان چارەسەری کێشەکان ناکات و پێویستە چیتر پەنا بۆ ئەو جۆرە کردەوانە نەبردرێت کە جگە لە تاوانکاری و نا سەقامگیری هیچی لێ بەرهەم ناهێت. داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو پەلامار و بۆردومانانە ڕابگیرێن و هەرێمی کوردستانیش چیتر نەکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی گرفت و ناکۆکییە ناوخۆییەکانی وڵاتانی دراوسێ. [1]
#بارەگای بارزانی#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 786