ئەمڕۆ #28-09- 2022#، لە سنووری میحوەری پێنجی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشێک لە سەنگەرەکانی پێشمەرگەکانی #پارتی ئازادی کوردستان#، لەڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بوردومان کران.
بۆردوومانەکە، بەدووگەڕ بووە، گەڕی یەکەم کاتژمێر 10:30 بوو، گەڕی دووەم کاتژمێر 13:20 بوو.
بەداخەوە لە بۆردومانەکاندا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، هەروەها چەند ڕۆژنامەنووسێک بریندار بوون لەنێویاندا پەیامنێر و وێنەگری کەناڵی کوردستان 24.
ئەم ڕووداوە لە کاتێک دایە، کە هێزەکانی پێشمەرگە، سەنگەریان لە تیرۆریستان گرتووە و ڕووبەڕووی ئەو تیرۆریستانە بوونەتەوە، کە بوونەتە بەشێک لە مەترسییەکانی سەر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگشتی.
ئێمە لە شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە ئیدانەی ئەو بۆردومانانە دەکەین، داواش دەکەین زۆر بە خێرایی ئەم کارە دزێوانە لەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە ڕابگیرێن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 937
Escriba su comentario sobre este artículo!