ئەو وێنەیەی ئەمڕۆ لەیەکەم ساتی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی شاری #کۆیە# بڵاوکرایەوە و بەخێرایی سۆشیال میدیای تەنی، بەپێی بەدواداچوونەکانی بوار ئەو وێنەیە لەلایەن مامۆستایەکی قوتابخانەی کەمپی ئازادی چرکێندراوە.
مامۆستا #شەونم هەمزەیی#، کە وێنەکەی چرکاندووە سەبارەت بەوێنەکەی بە بواری ڕاگەیاند ”کاتێک چەند ساروخێک، لە نزیک قوتابخانەی کامپی ئازادی کەوتە خوارەوە ئێمە ناچار بووین لەگەڵ قوتابییەکان بچینە ئەو دەشتەی لە دەوری کەمپەکە هەیەو بۆ ئەوەی بتوانین لە ژێر تاشە بەردەکان خۆمان حەشار بدەین”.
شەونم هەمزەیی، بەم شێوەیە دیمەنی چرکاندنی وێنەکەی بۆ بوار گێڕایەوەو گوتی ”لە ترسی موشەکەکان هەمووان گریان و ناڵەیان ئاسمانی ئەو ناوچەیەی پڕکردبوو، لە پڕ ئامانجم بینی کە قوتابی کەمپەکەیە و منداڵێکی لە باوەشدایە، ئەو منداڵە هێندە ترسا بوو، کە توند دەستی بە گوێیەکانییەوە گرتبوو بۆ ئەوەی گوێبیستی هیچ دەنگێک نەبێت، ئیدی فریا کەوتم لە ڕێی مۆبایلەکەمەوە ئەو وێنەیە بچرکێنم”. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 870
Escriba su comentario sobre este artículo!