#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بۆ ڕازیبوون بەدرێژکردنەوەی دەسەڵاتی کابینەی نۆیەم بەسەرۆکایەتی #مەسرور بارزانی# مەرجی بۆ ي#پارتی دیموکراتی کوردستان# هەیە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، یەکێتی بەوە ڕازی دەبێت، کە کابینەی نۆیەم دەسەڵاتی درێژبکرێتەوە و نەبێتە کابینەیەکی کاربەرێکەر، کە #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت سەرپشکبکات بۆ گۆڕانکارییەکان لە سنووری ئیداری #سلێمانی#.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئامانجی یەکێتی لەو هەنگاوەی ئەوەیە، کە ئەو پۆستانەی لەدەست #بزووتنەوەی گۆڕان#ە بەتایبەتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی وەریبگرێتەوەو پارتی ڕێگری لەو هەنگاوە نەکات.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە پارتی تائێستا بەو مەرجە ڕازی نەبووە، بەو پێیەی گۆڕان بەشێکە لە کابینەی نۆیەم ڕێککەوتنی لەگەڵ هەیە و نایەوێت پۆستە ئیدارییەکانی لەسنووری سلێمانی لێوەربگیرێتەوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 926
Escriba su comentario sobre este artículo!