ناوەندی فەرهەنگی و چاپەمەنیی باشوور داوای لە 30 کەسی خاوەن قەڵەم و خاوەن ڕا کردبوو کە لە بوارە جیاوازەکانی فەرهەنگی و ئەدەبی، سێ کەس بەربژێر بکەن، هەتا خەڵاتی وێژەی باشووری پێ ببەخشرێت.
دوای ئەو داواکارییە، ئەو 30 کەسە سەرجەم 22 کەسیان بەربژێر کرد و لەنێو ئەو 22 کەسە، عەباسی جەلیلیان-ئاکۆ جەلیلیان زۆرترین دەنگی بەدەست هێنا و خەڵاتی وێژەی باشووری پێبەخشرا.
ناوبراو بەرهەمی زۆر ناوازەی وەک: فەرهەنگی وشەی کوردی کوردی فارسی، ڕۆمانی ئاگرمەلووچ (یەکەمین ڕومانی کوردیی باشوور)، تاریکخانه بەرگی یەکەم، کرماشان (ناسنامەیەکی نوێ بۆ مێژووی کۆن)، سیمینە و زەڕینه 5 بەرگ (مەتەڵی کوردی، پەندی پێشینییان، باوەڕ و شێعری فۆلکلۆر) و داستانی ڕەنگنامە، هەیە.
گەورەترین بەرهەمی ئاکۆ جەلیلیان، ئێنسکۆپیدیای کوردیکایە.
فەرهەنگی کوردیکا، تەواوی زاراوەکانی کەلهوڕی، کرمانجی، سۆرانی، لەکی، لوڕی و شەبەکیی، لەخۆ گرتووە.
28-11-2019[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 998
Escriba su comentario sobre este artículo!