تۆپەڵە گیا، خەرتەلەی کێوی
توپەڵەگيا يان خەرتەلەی کێوی. یەکێک له ڕووەکە بڵاوەکانی دەشتی بیتوێنە، له بناری #کێوەڕەش# (بەديوی #ڕانیە# و پشدەر)، بناری #کۆسرەت#، بناری حاجیلە، بناری #ماکۆک# دەڕوێت، له سەرەتای مانگی ڕێبەندان، کۆتايی کانونی دووەم، چرۆ دەکات و له مانگی ڕە شەمێ، سەرەتای ئادار گەشەی خێرا دەبێت، بەهۆی بەرزبونەوەی ڕادەی شێ و پلەکانی گەرما، هەروەها خۆر ڕاستەخۆ و شاقوڵی بەر گەڵاکانی دەکەوێت، توپڵەگيا حەز بەخاکی نەرم و شێدار دەکات، له زەویه فەرامۆش کراو و تولە ڕێگا و کەمەر زەویە کێڵدراوەکان دەڕوێت، له ڕەگەزی کەلەمیەکانە و به تۆو زۆردەبێت، قەدێکی باشی هەیە و فره لاسکە، هەر لاسکێک گەڵایەک لە خۆ دەگرێت، وەک ئەوەی باوەشی به لاسکەکاندا کردبێت، هەر لاسکێک هێشووه گوڵی خۆی دەگرێت، گوڵەکان ڕەنگیان زەردە و له چوار پەلکیەکانە، قەدەکەی توانای بەرز بونەوەی هە یە تا (1) مەتر، وه توانای خۆ بڵاوکردنەوەی هەیە تا (80) سانتیمەتر، به کۆمەڵ دەژین، هۆکارەکەشی بڵاوبونە ودی تۆوەکەیەتی لەناوچە گە شەکەی، بناری شاخی کێوە ڕەش له بە هاردا یەک پارچە زەرد دەچێتەوە، تا بە هارەکەی تەڕو پاراو بێت، ئەم ڕووەکەش خۆگرتر دەبێت و تەمەنی درێژ دەبێت، باڵنده تۆوەکەی دە خوات، مرۆڤیش زەيتی لێ دەردەهێنێ (لە ئەوروپا)، لە ڕووی پزیشکیەوە سوری خوێن ڕێک دەخات و دەمارەکان له چەوری پاک دەکاتەوە.[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 669
Escriba su comentario sobre este artículo!