#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاهێنان لەسەر فێربوونی زمانی عەرەبی دەکات.
ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەو وتارە کردووە، کە ڕۆژی سێی تشرینی یەکەم، قوباد تاڵەبانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی باوکی لە #هەولێر# بە زمانی عەرەبی پێشکەشی کرد. ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەک لە نووسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاشکرایکردووە، کە ناوبراو ماوەیەکە لەسەر قسەکردن بە زمانی عەرەبی ڕاهێنان دەکات.
سەرچاوەکە لەبارەی هۆکاری هەوڵی قوباد تاڵەبانی بۆ فێربوونی زمانی عەرەبی باسی لەوە کردووە، کە جێگری سەرۆکی حکومەت دەزانێت لە عێراقدا دەژی، بۆیە دەیەوێت خۆی فێری زمانی عەرەبی بکات و خۆی لەگەڵ واقیعەکە بگونجێنێت.
ڕۆژنامەکە باسی لە وتارە پێنج دەقەییەکەی قوباد تاڵەبانی کردووەو نووسیویەتی، توانیویەتی بە عەرەبییەکی فەسیح قسە بکات و تەنانەت دوای کۆتایی وتارەکەشی براکەی، #بافڵ تاڵەبانی# هەستاوەتە سەر پێ و چەپڵەی بۆ لێدواوە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 805
Escriba su comentario sobre este artículo!