#لاهور شێخ جەنگی# لە تویتێک دا بەزمانی عەرەبی دەربارەی سەردانەکەی هاکان فیدان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت) بۆ #هەولێر# و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەرەی تورکمانی دەڵێت: لەم ماوەیە و لە ڕابردوودا بینیمان بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری وڵاتانی دراوسێ بەو پەڕی ئازادییەوە چاویان بە کەسایەتی و پارتە سیاسیەکانی عێراق دەکەوێت.
لاهور شێخ جەنگی، دەڵێت: ”لە وێنەیەکدا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا دەرکەوتووە لەگەڵ ئەندامانی بەرەی تورکمانی لە هەولێری پایتەخت، ئایا چی وڵاتێکی تر ڕێگە دەدات سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراق بڕوات کۆبونەوە لەگەڵ پارتەکان و سیاسیەکانی ئەنجام بدات لەناو وڵاتەکەی؟”.
لاهور شێخ جەنگی، وتیشی ”ئەمە دەست وەردانێکی ئاشکرایە لە کاروباری ئەوانی ترو ئایا سەروەری وڵات لە کوێدایە؟ بەداخەوە زۆربەی پارتە سیاسییەکانی عێراق لە وتار و دروشمدا درۆ لەگەڵ خەڵکی عێراق دەکەن دەربارەی سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاریان”.
لەکۆتایدا دەڵێت ”گەلەکەمان شایەنی زەلیل کردن نییە و هاوڕام لەگەڵ موقتەدا سەدر کە دەڵێت نە ڕۆژئاوایی و نەڕۆژهەڵاتی، بەڵکو تەنها عێراقی”. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 942
Escriba su comentario sobre este artículo!