ناونیشانی پەڕتووک: ململانێی ڕووسیا و ئەمریکا لە چوارچیوەی قەیرانی ئۆکرانیادا
ناوی نووسەر: #سوارە شاکەلی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم کورتە باسە ئامادەکراوە، لەسەر بنەمای وەرگرتنی زانیاری و بەشێکی زۆری سەرچاوەکانی بە زمانی ڕووسییە، تا وەکوو ببێتە هەوێنی باسکردنێکی جیاواز لە بارەی قەیرانی ئۆکرانیاوە، لە نێو ئێمەی کورددا. بەدەر لە گەرم کردنەوەی هەواڵی میدیا و ڕۆژنامەکان، کە ڕۆژانە بە ڕێگەی جیاواز گەرم دەکرێنەوە و بە شێوەیەکی جیا جیا بە بینەران و خوێنەرانی خۆیانی دەفرۆشنەوە. جێگای سەرسوڕمانە، کە چاودێرانی سیاسیی تەنانەت توانای تێگەیشتنیان بۆ کرۆک و بنج و بنەوانی مێژوویی ئەم قەیرانە نییه، بەڵام ڕۆژانە دەیان و سەدان چاودێری سیاسیی سەرقاڵی گەرم کردنی بازاڕی ڕاگەیاندنەکانن، تەنانەت ڕای گشتیش بە ئاقاری نادرووست و لاریدا دەبەن..
[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 381
Escriba su comentario sobre este artículo!