بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوو لەڕێکەوتی (#01-09-2022# تا #30-09-2022#) لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری لەشاری سلێمانی 15.372 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و ئێوارانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی ئامارەکە لەمانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری 235 منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵ کراون و 263 منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و 234 منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار بینراون و 658 حاڵەتی هەناسەتوندی و 24 حاڵەتی گیان لەدەستدانی منداڵ تۆمارکراوە.=
مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری 17.101 پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 353 پشکنینی گەشەی هۆرمۆن و 419 سۆنەر و 128 ئیکۆ و 24 نازور ئەنجام دراوە و 645 تیشک گیراوە.
ڕاگەیاندنی #بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی#
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,064
Escriba su comentario sobre este artículo!