#لەتیف ڕەشید# سەرۆک کۆماری نوێی عێراق تەواوی تیمی ڕاوێژکاری و فەرمانبەرانی سەرۆکایەتی کۆمار دەگۆڕێت.
لەتیف ڕەشید ئامادەکاری کردووە، بۆ ئەوەی دوای دەست بە کار بوونی تەواوی تیمی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بگۆڕێت.
ئامادەکارییەکە بەشێوەیەکە، ئەوانەی بە هەمیشەیی لە سەرۆکایەتی کۆمار کراون بە ڕاوێژکار ڕاژەکانیان دەگوازێتەوە بۆ شوێنی تر، ئەوانەشی گرێبەستن گرێبەستەکانیان هەڵدەوەشێنێتەوە و کەسانی تر لە شوێنیان دادەنرێن.
کە ئەو گۆڕانکارییە زۆرینەی بەڕێوەبەر و فەرمانبەرەکانی بەشەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دەگرێتەوە، ئەوەش لە پێناوی دوورخستنەوەی ئەو کەسانەی لە #بەرهەم ئەحمەد ساڵح# نزیکن لە سەرۆکایەتی کۆمار.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، ئەم پرۆسەیە لەلایەن تیمێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت، خودی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد# هاوسەری لەتیف ڕەشید سەرپەرشتی دەکرێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 449
Escriba su comentario sobre este artículo!