ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 13ی ئۆکتۆبەر، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە #لەتیف ڕەشید# کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عێراق.
لەمبارەیەوە سەرۆکی حکومەت لە تویتێکیدا ڕایگەیاند” پیرۆزباییم لە د. لەتیف ڕەشید کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ. داوام لێکرد لە ئاست بەرپرسیارێتیی گرنگیی خۆیدا بێت بۆ پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت عێراقییەکان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
هەموومان بەرگەی ئاڵۆزی زۆمان گرتووە. ئێستا دەبێت ئیرادەیەکی ڕاستەقینە هەبێت بۆ ئەوەی سەر لەنوێ دەست پێ بکەینەوە. چیتر ناکرێت خواست و پێداویستییەکانی خەڵک پەراوێز بخرێت. “ [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 280
Escriba su comentario sobre este artículo!