دار لە دار بێ
ئەڵقە لە بزمار بێ
پەتێکی لێهەوسار بێ
مەبەست لە تەشییە (تەشی: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، بۆ ڕستنی خۆری مەڕ یان مووی بزن بەکاردێت) دار لە دار بێ، مەبەست لە سەلکە تەشی و کلکە تەشییە کە پێکەوە لکاون، ئەڵقە لە بزمار بێ، مەبەست لە قولاپی تەشییە، پەتکی لێهەوسار بێ، مەبەست لە داوی ڕێسراوە. وەڵام (تەشی) .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 410