ئەمشەو پێنج شەممە 27ی ئۆکتۆبەر، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد بەبۆنەی متمانەپێدانی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێڕاق.
سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک وەزیرانی نوێی فیدراڵ خواست لە ئەرکی تازەیدا. لەمبارەیەوە، سەرۆکی حکومەت لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئەمشەو بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سوودانی قسەم کرد و دڵنیام کردەوە کە پشتیوانیی دەکەم لە پێناو دەستپێکێکی نوێ لە پەیوەندییەکانی نێوان #هەولێر# و #بەغدا#، کە ببێتە هۆی پەرەپێدانی هەماهەنگیی و گفتوگۆ لە بری ململانێ و ڕووبەڕوو بوونەوە. وڵات پێویستی بەم جۆرە هاوبەشیەیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 822
Escriba su comentario sobre este artículo!