ناونیشانی پەڕتووک: هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵ پێغەمبەر
ناوی نووسەر: ئەدهەم شەرقاوی
ناوی وەرگێڕ: #ئازاد عباس گڵێجاڵی#
وەرگێڕان لە زمانی: عەرەبی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: ناوەندی ڕێنوێن
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
وەک دەزانی ئاسوودەیی ڕۆحی لە دونیادا تەواو کرچوکاڵ بووەتەوە، ئەوە هیچ لەناو غەیرە موسڵمانا بەدەگمەن دەبینرێ، بگرە لەناو چینی موسڵمانیشا کەم بووەتەوە... دونیا خۆشییەکەی جارانی نەماوە، لە هەر هەموو ڕوویەکەوە تێک چووە و تام و لەزەتییان ناخۆش بووە، پڕ بووە لە کێشە و غەوغاو درۆودەلەسە... ئەوە هیچ نانخواردن بە ناوی سیاسەتەوە بووە بە ئازایەتی و مەردایەتی! بگرە نانخواردن بە ناوی دینیشەوە زۆر زۆر بووە! مرۆڤی سادەی دوور لە دین ئەوە هیچ! وای لێ هاتووە مرۆڤی ژیریش خەریکە سەرگەردان دەبێ و سەر لە شتەکان دەر ناکا... ئا لەم سەروبەندەدا پەڕتووکی باش دۆستێکی ڕاستە لەگەڵ مرۆڤا... ئەم کتێبەی بەڕێز ئەدهەم شەرقاوی یەکێکە لەو کتێبە باشانە، چوونکە هەندێ بابەت و بەسەرهات و فەرموودەی پێغەمبەری خوای(ﷺ) شەنووکەو کردووە... بۆیە تۆی بەڕێز لەجیاتیی ئەوەی خۆت بە کێشە پڕوپووچەکانی دونیاوە سەرقاڵ بکەی، وەرە و لایەنی ڕۆحیی خۆت بەهێز بکە و بچۆرە خزمەت پێغەمبەری خوا و هاوەڵان، پیاوچاکان و سوودێکیان لێ وەر بگرە.[1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 430
Escriba su comentario sobre este artículo!