ناو: هەڤاڵ
نازناو: #خانەقین#ی
ناوی باوک: محەمەد
ڕۆژی لەدایکبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #خانەقین#
$ژیاننامە$
هەڤاڵ خانەقینی گەنجێکی دەنگخۆشی #کەڵهوڕی#یە و لە ساڵی 2006- 2005 ەوە لە شاری خانەقین دەست بە هونەری مەقامات و گۆرانیبێژی کردووە. ساڵی 2008- 2007 بەشداری لە بەرنامەی (کوردستار) کردووە و توانیوەتی پلەیەکی باش بەدەست بهێنمێت ئەوکات زیاتر گرنگی بە هونەرەکەی داوە، هەڤاڵ لە سەرەتاوە لاسایی کۆمەڵێک لە هونەرمەندانی ناوچەی گەرمیان، بەتایبەت هونەرمەندانی خانەقینی کردووە و زۆریش خولیای دەنگی هونەرمەندی گەورە مامۆستا حەسەن زیرەک بووە و زۆرترین کات گۆرانیی زیرەکی گوتووە.
ئەو تا ئێستا 30 تا 40 گۆرانیی تایبەت بە خۆی هەیە و خاوەن یەک ڤیدیۆ کلیپە لەگەڵ هونەرمەند (#حەسەن هەیاس#) بە دویتێک لەژێر ناونیشانی (بەو)، هەروەها خاوەن بەرهەمێکی هاوبەشیشە لەگەڵ هونەرمەندی عەرەب (زەید حەبیب) کە دویتێکی دووبارەکردنەوەی گۆرانییەکی کۆنی فۆلکلۆرییە، بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی.
هەڤاڵ خانەقینیبە بە زمانی کوردی، بە زاراوەی سۆرانی و کەڵهوڕی و بادینی و هەورامی، هەروەها بە زمانی عەرەبی و جار جاریش بە زمانی فارسی لە ئاهەنگەکاندا گۆرانی دەڵێت، تا ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان کۆنسێرتی هەبووە، بەڵام لەدەرەوەی وڵات، بە بۆنەی نەورۆزەوە لە ساڵی 2013 کۆنسێرتێکی هەبووە لە پاریس.
[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 631
Escriba su comentario sobre este artículo!