#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لەوەی لەسەر ڕووداوی هێز، هێنانە سەر ماڵەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندی پێوە نەکردووە.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە، 8ی 11ی 2022، ئەنجومەنی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت هەرێمی کوردستان نیگەرانی خۆی بەرانبەر #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکومەت دەربڕیوە کە لە ڕووداوی هێنانی هێز بۆ سەر ماڵەکەی لە #هەولێر# لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو هیچ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵدا ئەنجام نەداوە بە مەبەستی نیگەرانی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کارە.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی، نیەگەرانی خۆی لە پارتی لەسەر ئەو ڕووداوە دەڕبڕیوە و ئاماژەی بەوە کردووە، تەنها #نێچیرڤان بارزانی# لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی پێوەکردووە.
قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیە دا ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی وەک هێنانی دۆسیەی موراد کانی کوردەیی بۆ هەولێر و دانپێدانانی کەیسی کوشتنی هاوکار جاف و کۆمەڵێک دۆسییەی دیکە پرسی پێنەکراوە و بەبێ ئاگاداری ئەو کارەکان کراون، بۆیە نیگەرانە لەو دۆخە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 864
Escriba su comentario sobre este artículo!