کۆبوونەوەکەی #بەغدا# لە ماڵی مام #جەلال تاڵەبانی#، کە بەسەرپەرشتی #بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ڕێکخرابوو، پەیوەندییەکانی نێوان ئەو حیزبە و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بەرەو ئاسایی بوونەوە بردووە.
کۆبوونەوەکە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەرێوەچوو، کە تێدا لایەنە ئێڕاقییەکان بەشدارییان کرد و شاندێکی پارتی دیموکراتیش بە سەرۆکایەتی #فوئاد حوسێن# بەشداری کرد.
لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە بافڵ تاڵەبانی و فوئاد حوسێن، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە گفتوگۆیان کردووە و گفتوگۆکەشیان تایبەت بووە بە کێشەکانی یەکێتی و پارتی، کە ماوەیەکە بەردەوامی هەیە.
لە ئەنجامی گفتوگۆکان هەردوولا لەسەر دابەشکردنی دوو وەزارەتەکەی پشکی کورد لە بەغدا ڕێککەوتوون و لەسەر چەند پرسێکی تریش گفتوگۆیان کردووە و بڕیارە کۆبوونەوەی تریش بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تریان. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 618
Escriba su comentario sobre este artículo!