دەورە حەوزە، ناو تەنوور
باروو ڕەشی پشکەڵ سوور
مەبەست لە سەماوەرە، (سەماوەر: ئامێرێکە بۆ گەرمکردنی ئاو و لێنانی چا بەکاردێ) ، دەوری حەوزە ناوی تەنوور، مەبەست لە سەماوەرە کە وا درووستکراوە کە بەشی دەرەوەی حەوزە و لوولەی ئاگردان لەناویدایە، بارووی ڕەش، مەبەست لە لوولەکێشی دووکەڵی سەماوەرە، بەهۆی ئاگرەوە ڕەش دەبێ، پشکەڵ سوور، واتە: ئاگری ناو سەماوەر. وەڵام (سەماوەر) .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 340