دوورگەیەکی سەوز ناوەکەی شیرن
خیزی بۆ جەحێڵ، ئاوی بۆ پیرن
مەبەست لە میوەی شووتییە، دوورگەیەکی سەوز (دوورگە بە زەوییەک دەوترێ کە هەر چواردەوری ئاو بێ) مەبەست لە توێکڵی شوتییە، ناوەکەی شیرن، مەبەست لە میوەی شوتییە کە سوورە و شیرینە، خیزی بۆ جەحڵ، (خیز: هەڵخلیسکان فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) توێکڵی شووتی مرۆڤ لێی هەڵ دەخلیسکێ، ئەو بەشەی بۆ گەنج دانراوە، ئاوی بۆ پیرن، کەسانی بەتەمەن لەبەر ئەوەی دانیان نامێنێ، بەشە سوورە شیرینەکەی شووتی بۆ ئەوان دادەنرێ چونکە خواردنی جووینی ناوێ. وەڵام (شووتی) . [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 269