شتێکم دی زۆر دەم گەورە
گیانی زەردە و ڕەق بە دەورە
مناڵێکی لە زکدایە، هەڵدەبەزێ دەڵێ: دایە
مەبەست لە دەسکەوانە، (دەسکەوان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە ماددەی مس درووستدەکرێ، دوو بەشە: دۆڵ و دەسک، بۆ کوتانی دانەوێڵە بەکاردێ) شتێکم دی زۆر دەم گەورە، مەبەست لە دەسکەوانە، گیانی زەرد و ڕەق بە دەورە، واتە ڕەنگی زەردە و ڕەقە، مناڵێکی لە زکدایە، هەڵدەبەزێ دەڵێ دایە: واتە: کاتێک دەسکی دەسکەوان شتی پێدەکوترێ دەنگی لێوەدێ. وەڵام (دەسکەوان). [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 304