ناونیشانی بابەت: ئەو خواردنانەی پێویستە کاتی ڕیجیم کردن نەخورێن
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە و ڕیجیم ئەکەن؛ زۆر گرنگە ئەم چەند جۆرە خۆراکانە نەخۆن یان زۆر کەم بیخۆن؛ دواتریش بۆ ڕێگەگرتن لە زیادکردنەوەی کێش و قەڵەوی نەیخۆن؛ یان کەمتر بیخۆن:
1- ئەو خۆراکانەی لە ئاردی سفر یان سپی درووست ئەکرێن: وەک نان و سەموون:لە بری ئەوە ئاردی بۆر بەکاربهێنە؛ نانی تیر و نانی هەورمی باشترە
2- برنجی سپی: لە بری ئەوە برنجی بۆر بخۆن؛ باشترە برنج و شلەی سادە بخۆن و یەک قاپ نزەڵاتە (10 - 15 دەقیقە) پێش ژەمەکان بخورێت.
3- چپس و پەتاتەی سوورکراوە بە تایبەت ڤنگر چپسی چێشتخانەکان؛لە جیاتی ئەوە بە کوڵاوی بخورێت.
4 خواردنەوە گازیەکان: وەک بیبسی، کۆلا، فانتا، سێفن، سپڕایت.
5- شەربەتی میوەی ئامادەکراو؛ لە جیاتی ئەوە میوەکە بە تەواوی بخورێت.
6- ئەو جۆرە خواردنەی بڕی چەوریەکەی سفرە؛ وەک شیری بێ چەوری؛ لە بری ئەوە خواردنی کەم چەوری بخورێت وەک شیری کەم چەوری.
7- خواردنی ڤاست ڤوود؛ وەک هەمبەرگر و گەس و کەنتاکی.
8- پیتزا؛ هەروەها شیرینی و ساردەمەنی: وەک لوقمەقازی، پسکیت، ئایسکرێم، چلوورە، مۆتا، دۆندرمە.
9- کۆکۆپۆکس.
10- ئیشی هەویر:وەک کولیچە و کاستەر و تڕاڤڵ. [1]