$سێ خاڵی کورت سەبارەت بە ئەنفال$
نووسینی: #ئیدریس مستەفا#
$یەکەم:$ ئێمە تاکو ئێستاش بکەرەکانی ئەنفالمان بە درووستی دیاری نەکردووە. هێزی کورد وەک بەعس بکەرێکی سەرەکی بووە لە ئەنفالدا. ورووژاندنی شارەزەردەواڵە لە پێوەدانی زەردەواڵەکە خراپترە. هەموو دۆکیومێنت و ڕووداوەکان باس لەوەدەکەن کە ئەوانەی شارە زەردەواڵەکەیان ورووژاندا لە خەڵکی کوردستان ئەوانە هەمان موسەببکاری سەرەکی ئەنفالن و دەبێ بە هەمان ئاستی بەعس و سەرکردەکانی بەعس لە قەڵەم بدرێن. هەر تێگەیشتنێک و هەوڵێک بەم ئاڕاستەیەدا نەبێ ئەوا بە ناقس ناساندنی ئەنفالە وەک جینۆسایدێک کە چەندان بکەری هەبووە.
$دووەم:$ ئەنفال سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی بوو وەک پڕۆسەیەکی زەمەنی چەندان هەفتەیەکی خایاند، بەڵام ئەنفالی حەقیقی لەسەر دەستی هێزی کوردی لە دوای 91 ەوە دەستی پێکردوو و ئێستاش بەردەوامە. ئامانجی نەتەوەیی بۆ مرۆڤ ئازادی و یەکسانی و ژیانێکی شایستە بە هاووڵاتیانی وڵاتی ئازادکراوە. کاتێک ئەمانە نەبوو مرۆڤ نەک هەر تووشی ئیغترابێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێ بەڵکوو ڕوحی ئەنفال دەکرێ، چونکە ناسنامەی نەتەوەیی بوون نەک لە هیچ شتێک بەهرەمەندی نەکرد بەڵکوو لە هەموو بەهرەیەک و ماف و ژیانێک بێ بەشی کرد. کەڵکەڵەی کۆچ، وەک دیاردەیەکی هەم سوودبەخش و هەم زیانبەخش، بووە ناسنامەی مرۆیی و نەتەوەییەکەی. کۆچی بە کۆمەڵی هاندەران لە سی ساڵی ڕابردوودا، کە ئێستاش بەردەوامی هەیە، نەک هەر مانای ڕەتکردنەوەی ناسنامەی نەتەوەییە نییە بەڵکوو ئەنفال کردنی ڕوحی مرۆڤی کوردە.
سێیەم: زمان و کەلتور و فەرهەنگ ناسنامەی نەتەوەیین، جا کاتێک مرۆڤ بزانێ زمانەکەی بێ بایەخ دەکرێ و چیتر زمانی ئیش و خوێندن و میدیاکەی نیە؛ و کاتێک کەلتورەکەی نابوت بکرێ و فەرهەنگەکەی بشێوێندرێ و بە کەلتور و فەرهەنگێکی کۆنەپەرستی یان کۆڵۆنیاڵیستی پڕ بکرێتەوە، ئەو مرۆڤە جگە لە ئەنفالکردنی ڕوحی هیچ شتێکی تری لە بەردەمدا نامێنێتەوە. مرۆڤی کورد سێ دەیەیە ئاوها ئەنفالی ڕوحی دەکرێ و ئەم ئەنفالە بەردەوامی هەیە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 623
Escriba su comentario sobre este artículo!