هێرشێک لە مەلا #عومەر چنگیانی# بۆ ئەو مەلایانەی کە بە بڕیارەکەی #بافڵ تاڵەبانی# دڵخۆشبوون
خۆشباوەڕی وەک سیمایەکی ناشیرین!
یەکێک لەو خووە ناشیرینانەی کە بەشێوەیەکی بەربڵاو موسوڵمانان و لە پێشدا چینی مەلا لە دەستی دەناڵێنین، خۆشباوەڕی و ساویلکەیەتی و بە ئاسانی کڵاو لەسەرنان و تەفرەخواردنە، گەر هەندێک جار خۆشمان بەشێک نەبین لە کارەکە، ئەمە لە کاتێکدا کە لە پێش کۆتا ئایەتی سوورەتی (ئەلئەعراف)دا خوای گەورە ڕووی وتاری دەکاتە پەیامگەیەنەکەی و دەفەرمێت: (وَاذْکُررَّبَّکَ فِي نَفْسِکَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ وَلَا تَکُن مِّنَ الْغَافِلِينَ) 205 الاعراف). (بەهیوا و خۆ بە کەمزانین و ترسەوە، هەمیشە یادی پەروەرێنی خۆت بکەرەوە، بێ دەنگ بەرزکردنەوە، ئەو فەرامۆشی نەبوونە و یادی خواکردنەت بە زۆری با لە بەیانیان و ئێواراندا بێ و نەکەی هیچ کات لە بێ ئاگا و خۆشباوەڕان بیت). [1]
1ی جەمادی دووەمی1444
25ی12ی2022
مامۆستا عومەر چنگیانی
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 594