حکومەتی ئێڕاق، لە ڕێگای نامەیەکی نهێنییەوە پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات لە هەرێم ئاگادار دەکاتەوە، بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و هەرێم بە جێبهێڵن.
تورکی جەدعان، سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا و چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی ئێڕاق ناردنی نامەکەی پشت ڕاستکردووەتە و ڕایگەیاندووە (حکومەتی ئێڕاق داوای لەو پارتە کوردییە چەکدارانە کردووە، کە بارەگاکانیان چۆڵ بکەن و قبوڵ ناکرێت ببنە مایەی هەڕەشە بۆ ئێران. حکومەتی ئێڕاق ڕێگا نادات لە خاکەکەیەوە هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ).
تورکی جەدعان، ئاماژەی بەوەداوە نامەکەی حکومەتی ئێڕاق گەیەنراوە بە سەرجەم گرووپە چەکدارییەکان کە لە هەرێم بارەگایان هەیە، داوایان لێکراوە بارەگاکان چۆڵ بکەن و بچنە دەرەوەی ئێڕاق.
لە دوای خۆپیشاندانەکانی 16ی ئەیلولی ڕابردووە وە لە ئێران چەند جارێک بارەگای پارتە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی لە هەرێم ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی و موشەکی ئێران بوونەوە و بەرپرسانی ئێران داوایان لە حکومەتی #بەغدا# و #هەولێر# کرد بارەگای ئەو پارتانە دابخات. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 640
Escriba su comentario sobre este artículo!