سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی چوارشەممە 28ی دیسێمبەری 2022، سەردانی مزگەوتی نووری کرد لە شاری #موسڵ#.
سەرۆک کۆمار کورتەیەکی لە بارەی قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی نوور پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە دەستی دڕندەی تیرۆر هەڵگری خراپەکارییە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی ئەم شارە دێرین و فرە ڕەنگە ئەویش بە وێران کردنی ئەم شاکارە ئایینییە مێژووییە گرنگە هاوشان لەگەڵ چەندین شاکاری تردا، جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی نوور و منارەی حەدبا بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی کەلەپور و فۆڕمی مێژوویی خۆیان و سڕینەوەی کاریگەرییەکانی تیرۆری تاریک و ترسنۆک. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 492