بار لەبەرێ
تەنگ لە پشتێ
بڕۆ قشتێ
مەبەست لە کەوشە، (کەوش: جۆرێک پێڵاوی بێ پاژنەی لووت هەڵگەڕاوەیە. فەرهەنگی خاڵ) بار لەبەرێ، مەبەست لە کەوشە کە لە پێدەکرێت و بە باربەر چووێنراوە، تەنگ لە پشتێ، واتە: بەری سەرەوەی کەوش توند و تەنگە لەپێدا بۆ ئەوەی لە ڕۆشتندا دانەکەنرێ، بڕۆ قشتێ، (قشت: جوانکیکە و خنجیلانە. فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) وەسفی کەوش دەکات کە لە پێدا جوانە. وەڵام (کەوش) .[1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 275