ناونیشانی پەڕتووک: مامۆستایەتی لە باخچەی منداڵان
ناوی نووسەر: سومەیە عەدنان
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە ڕێبەرێکی وردە بۆ چۆنیەتیی مامەڵەکردنی مامۆستایانی باخچەی منداڵان لە ڕاپەڕاندنی ئەرک و پیشەکانیاندا. باسی ئەو ئالنگاری و کێشە و گرفت و پێشهاتانە دەکات، کە ڕووبەڕووی مامۆستای باخچەی منداڵان دەبێتەوە، لەو کاتەی دەست بە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەکات تا کۆتایی کارەکەی. مامۆستا بە سایکۆلۆژیای منداڵان ئاشنا دەکات و فێری ئەوەی دەکات منداڵان ڕابێنێ لەسەر ئەوەی کە مافەکانیان چییە و چۆن داوایان بکات؟ ئەرکەکانیان چییە و چۆن جێبەجێیان بکات؟ وا لە مامۆستا دەکات پەیوەندییەکی تەندرووستی ھەبێت لەگەڵ؛ منداڵ، یەکەی کارگێڕی، دایک و باوکی منداڵ، مامۆستا ھاوپیشەکانی و تەنانەت خودی خۆشی. [1]
Nota: el archivo PDF de este libro no está disponible, por favor ayuda Kurdipedia obtener este archivo! Enviar libro Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 1,150
Escriba su comentario sobre este artículo!