سەرجەم ئامادەکارییەکانى دەستپێکردنى گەشت لەنێوان #هەولێر# و #سلێمانى# کراوە، بەڵام دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاق هێشتا ڕەزامەندى لەسەر دەرنەبڕیوە.
تا ئێستا #05-01-2023# بە فەڕمی لەلایەن دەستەی فڕۆکەوانی ئێڕاقیەوە ئاگادارنەکراونەتەوە بۆ دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر، بەڵام لەنێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر فڕۆکەی هاوبەشیان هەیە کە لەلایەن هێڵی فڕۆکەوانی ئێڕاقییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
دەستپێکردنی گەشتی ئاسمانی لەنێوان سلێمانی و هەولێر یاخود سلێمانی و هەر شار و وڵاتێکی دیکە، تەنیا لە دەسەڵاتی دەستەی فڕۆکەوانی ئێڕاقیدایە.
لەبارەى نرخى چاوەڕوانکراو بۆ گەشتى نێوان هەولێر و سلێمانى لە ئەگەرى دەستپێکردنیدا، (نرخى گەشتەکان لەلایەن دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاقەوە دیاریدەکرێت و تا ئێستا دیارى نەکراوە، ئەوەشى کە باس لەوەدەکات نرخى بلیتەکان 50 دۆلارە تەنیا قسەیە).
هەر لەبارەى ئەو بابەتەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا چاوەڕوانى وەڵامى دەستەى فڕۆکەوانى ئێڕاقین تاوەکو ئەوان وەڵاممان نەدەنەوە بە ڕازیبوون ناتوانین گەشتەکان دەستپێبکەین. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 506
Escriba su comentario sobre este artículo!