پاڕێزەر سیامەند عەبدوڵڵا، پارێزەری ئەو کچەی دوێنێ #06-01-2023# لە لایەن باوکییەوە کوژرا، چیرۆکی کوشتنی تڕاژیدیانەی ئەو کچە دەگێڕێتەوەو نووسیویەتی:
دوێنێ باوکێک کچەکەی خۆی بەدڕندەترین شێوە کوشت ، شەش مانگ بەر لە ئێستا تەواوی لایەنە پەیوەندی دارەکانم ئاگادار کردەوە ئەگەر فریای ئەم مناڵانە نەکەون کارەسات ڕووئەدات ، ماوەی دوو مانگە دادوەری لێکۆڵینەوە فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرکردووە بە تۆمەتی کوشتن بەڵام بەداخەوە لایەنی پەیوەندی دار کەم تەرخەم بوون لە دەستگیر کردنی تۆمەتبار لە کاتێکدا تۆمەتبار زۆربەی کاتەکان لە ماڵ بوە و لەگەڵ پوری ژیاوە لە ماوەی ئەم دوومانگە بۆ جارێکیش هەڵیان نەکوتاوەتە سەر ماڵی تۆمەتبار لە کاتێکدا دادوەر فەرمانی چوونە نێوماڵیشی دابوو فەرمانەکان درابووە سێ بنکەی پۆلیس و لایەنی سەرووتر، تا ئەمڕۆ کچەی بەناوی #ڕەها بارزان# کە تەمەنی تەنیا پانزە ساڵ بوو هەڵیواسیوە نینۆکی پەنجەکانی بە پلایس هەڵ کێشاوە و بە کارەبا و کەتەر و کێبڵ لێی داوە تا گیانی لەدەست داوە هەروەها دوو نینۆکی پوری دەرهێناوە دەستی شکاندووە قاچی شکاندووە بە چەقۆ لەسەری داوە و پەراسوی شکاندووە کە ئێستا لە نەخۆشخانەیە ، ئەمڕۆ خۆم لە (طب عدل) ی بووم دکتۆرەکان وتیان تا ئێستا نەمان بینیووە منداڵ بەم شێوە لەلایەن باوکی بکوژرێت ، هەروەها شەش مانگ بەر لە ئێستا تەواوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ منداڵان و لایەنە پەیوەندی دارە کان ئاگادار کرانەوە لە ئەگەری ڕوودانی ئەم کارەساتە ئەوکات (ڕەها) پێی وتم هیچ کەسێک هیچ ناکات من دەمرم ، دایکی ڕەها نزیکەی دوو ساڵە تۆمەتباری بەجێ هێشتوە بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و بازرگانی پێوە کردنی ئازاردانی بەهۆی مەترسی تۆمەتبار و ڕێگری کردنی ماڵەوەیان نەیتوانیوە مناڵە کان لەگەڵ خۆی بەرێت ، دایکی ڕەها دووای دوو ساڵ ئەمڕۆ هاتە سەر تەرمی کچەکەی کاتێک هاتە سەر تەرمەکەی دووجار چاوەکانی ڕەهای بۆ دانەخرا وەک بڵێی ڕەها پێی بڵێ دایە گیان بیرم دەکردی؟ لەکوێ بویت؟ چاوەکانم دامەخە با چاوم لەسەرت بێت….
بەیانی کە عەفوعام دەرچوو هیوادارم ئەم تاوانبارە مەترسی دارانەتان لەبەرچاو بێت کاتێک ڕەوانەی ناو کۆمەڵگای ئەکەنەوە! [1]
پارێزەر
سیامەند عەبدوڵڵا
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 759
Escriba su comentario sobre este artículo!