$مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ کاکەییەکان: بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانتان دەبین$
مەکتەبی سیاسیی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کاکەییەکان دەکات و دەڵێت: بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین
دەقی پەیامەکە:
لە جەژنی (سێ ڕۆژەی یاران-ڕۆژوی یارانی قەوەڵتاس) دا وێڕای پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی هیوای بەسەربردنی جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مێژووی خەبات وتێکۆشانی کاکەییەکان لە بزووتنەوەی کوردایەتیدا بەرزدەنرخێنێت و لەپای ڕۆڵی نموونەییان لەقوڵکردنەوەی گیانیی پێکەوەژیان لە کوردستاندا بۆ هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبین. [1]
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 527
Escriba su comentario sobre este artículo!