#قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵە و کەسوکاری هونەرمەند #گوشاد کەمال# کرد.
دەقی پەیامەکە....
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هونەرمەند (گوشاد کەمال)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند و مامۆستا (گوشاد کەمال) م پێگەیشت، بۆ ئەم کۆستە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و بەشداری خەمی قووڵتانم.
هونەرمەند گوشاد کەمال کە لە تەمەنی خۆیدا خزمەتێکی گەورەی بە هونەری کوردی کرد لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە لە گوێماندا دەزرنگێنەوە. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات. [1]
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی#
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 660
Escriba su comentario sobre este artículo!