#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و عەبدولعەزیز محەمەداوی، سەرۆکی ئەرکانی حەشدی شەعبی لە #بەغدا# کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی ئەمنیی ئێراق، ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و هەماهەنگی نێوان هێزە چەکدارەکان لەپێناو پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی وڵات گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی هەماهەنگی نێوان هێزەکان کرد و ڕایگەیاند، هاریکاری و کاری هاوبەشی نێوان هێزەکان فاکتەرێکی بەهێزی پاراستنی سەقامگیریی وڵاتە و پێویستە لەو پێناوەشدا هەموومان هاوکاربین. وتیشی، پێویستە هەموو هێزە ئەمنییەکان دوور لە لایەنداری پارێزەری ژیانی هەموو گەلانی ئێراق بن و بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجە باڵایەش دەبێت بە ڕۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کاربکەین. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 434
Escriba su comentario sobre este artículo!