پرەنسیپی یەکێتی گفتوگۆ و لێک گەیشتنە بۆ چارەسەری هەموو کێشەیەک. بۆیە قەت کۆبوونەوە ڕەت ناکاتەوە ، بەڵام ئەمەش ڕاست نییە کە پارتی گرفتی لابەلا درووست بکات و بیکاتە دەسکەلا بۆ خۆدزینەوە لە کێشە سەرەکییەکان. کۆبوونەوەی جددی لەسەر بابەتی سەرەکیی دەبێت نەک شتی بەدیهیاتی وەک گۆرانکاری لەم پۆست و ئەو پۆست.
گۆڕانکاری لە پشک و لە پۆستەکان کارێکی نۆرماڵە و ئەسڵی کێشەکان نییە، ئەسڵی کێشەکان سیاسەتی جیاکاری حکومەتە لەنێوان شارەکان و گەمارۆدانی #سلێمانی#، ئەمانە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە کۆمەڵانی خەڵکەوە هەیە.
هەڵبەتە گۆڕانکاری لە پۆست و پشکەکان کارێکی باشە و ئەمە ویستی یەکێتی و پارتیشە کە ئەوانیش گۆرانکاری وا دەخوازن ، بەڵام ئەمانە نابنە بەدیلی کێشە سەرەکییەکانمان لەگەڵ پارتی و حکومەت.
لە باشترین حاڵدا گۆڕانکاری لە پۆستەکان نیەتی باش دەردەخەن و کەشی گفتوگۆی هەردوولا باش دەکات، بەڵام نابێتە جێگرەوەی ڕاستکردنەوەی ڕێرەوی حوکمڕانی و شەراکەتی ڕاستەقینە کە یەکێتی و خەڵکیش داوای دەکەن، چونکە بێ ئەم ڕاستکردنەوە و جێبەجێکردنی شەراکەتە، نەک یەکێتی بگرە پارتیش ناتوانێت بەڵێنەکانی کاتی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکات. ئاخر لەبەر ئەمە حکومەت بۆ پارتیش بۆتە قەیران و کێشە لە جیاتی ئەوەی ببێتە بەڵگەی سەرکەوتن و کار ڕاستی.
ئێستاش تۆپەکە لە گۆڕەپانی پارتییە کە بەڵێنی دابوو دوای کۆنگرەی 14ی حزبەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لەگەڵ لایەنەکان هەڵبداتەوە کەچی هەر سەعی لە لاپەڕە کۆنەکان دەکات و لاپەڕە سپی و نوێ دیار نییە. کێشەکە لێڵی سیاسەتی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ە نەک نا ئامادەگی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 481
Escriba su comentario sobre este artículo!