#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە دەباشان لەگەڵ سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی پارێزگای #سلێمانی#، بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و لێپرسراوی هێزەکانی ئۆپراسیۆنی دەزگای ئاساییشی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە #قوباد تاڵەبانی#، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی ڕۆڵ و ماندوبوونی هێزە ئەمنییەکانی کرد لە بەرانبەر هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی هەرێمی کوردستان، ژیان و ئارامیی خەڵک و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا. داواشیکرد وەک هەمیشە ئامادەبن بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک کە سەقامگیریی هەرێم تێکبدات و ژیانی خەڵکەکەی بخاتە مەترسییەوە.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ باسی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای کرد و وتی، سەقامگیریی خاک و خەڵکەکەمان لەسەروو هەمووشتێکەوەیە و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادەین یاسا شکێنی بکات، داواتان لێدەکەم بە هەموو شێوەیەک ڕووبەڕووی ئەوانە ببنەوە کە ئارامی و ئاساییشی خەڵک تێکدەدەن و سنوورەکانی یاسا دەبەزێنن. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 411
Escriba su comentario sobre este artículo!