بەپێى ڕاگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى #سلێمانى#، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد لە چەند تۆمەتبارێک بەوەی کە لە هۆتێلێکدا دەستبەسەریان کردووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرا لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە بەڕێوەبەر و کارمەندانی یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوشاری سلێمانین.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بەردوام بوو سەرەنجام دەرکەوت کە ئەو تۆمەتبارانە بێ گەڕانەوە بۆ پۆلیسی سلێمانی و تۆمارکردنی سکاڵا هەستاون سکاڵاکاریان دەستبەسەر کردووە بە هۆکاری نەدانی پارەی کرێی مانەوەیان لە هۆتێلەکە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران (ا ه ، س ک، ع ن و، س ع ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە پێشتریش هاووڵاتی تریان لەناو هۆتێلەکە دەستبەسەر کردووە. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 557
Escriba su comentario sobre este artículo!