ناونیشانی بابەت: ئاردی گەنمەشامی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
ئاردی گەنمەشامی ڕەنگی زەردە و لە هاڕینی گەنمەشامی درووست دەکرێت و بە یەکێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت و کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامینەکان و ماددە ڕیشاڵەکان لەوانە:
1- هەڵبژاردەیەکی باشە بۆ ئەوانەی نەخۆشی گەنم یا حەساسیەتیان بە گلووتین هەیە.
2- بەهێزکردنی تەندرووستی چاو چونکە دەوڵەمەندە بە ماددەی کارۆتینەکان و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە ڕەشبوونی هاوێنەی چاو و کۆمەڵێ نەخۆشی تر.
3- یارمەتی خۆپاراستن ئەدات لە نەخۆشی شەکرە (جۆری دووەم) و نەخۆشییەکانی دڵ و هەندێ جۆری شێرپەنجە.
4- باشتر کارکردنی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و چالاک کردنەوەی کۆئەندامی هەرس و ڕێگری کردن لە قەبزی .
5- سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڤیتامینەکان بە تایبەت ڤیتامین (B 1) و مەگنسیۆم و مەنگەنیز و سیلینۆم.
$بەها خۆراکیەکان:$
- هەموو 100 گرام لە ئاردی گەنمەشامی:
- پڕۆتین: 10.3 گرام
- کاربۆهیدرات: 75.8 گرام
- چەوری: 5.1 گرام
- ماددە ڕیشاڵیەکان: 6.9 گرام
- کالۆری: 384
- ئاردی گەنمەشامی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە درووست کردنی نان و سەموون و ئیشی هەویر و کێک و پسکیت.
$تێبینی:$
هەندێ کەس نابێت ئاردی گەنمەشامی بەکار بێنن چونکە حەساسیەتیان بە گەنمەشامی هەیە بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانە زۆرزۆر کەمە. [1]