ناونیشانی بابەت: گرنگترین نیشانەکانی بەکتریای گەدە (H.pylori)
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
1 - هێلنج دانێکی زۆر و دڵ تێکهەڵهاتنی بەرکار.
2- ئازارێکی زۆری ناوسک بە تایبەت ئازاری گەدە.
3- دڵەکزی و ترشەڵۆکی زۆر و گەڕانەوەی ترشەڵۆکی گەدە بۆ سوورێنچک و قوڕگ و تەنانەت بۆ ناو دەمیش.
4- نەمانی ئیشتها یا کەمی ئیشتها.
5- دابەزینی کێش و لاوازی.
6- هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ و سک چوون و ڕشانەوە.
7- ئاوسانی سک بەتایبەت داوی خواردن و زیاد بوونی غازات.
8- زەرد هەڵگرانی پێست و دەم و چاو یا سپی بوون یا کورد وتەنی ڕەنگم پێوە نەماوە.
$لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکە ڕەنگە ئەم نیشانانە دەرکەویت:$
1- کەمخوێنی زۆر.
2- بە زەحمەت قوتدانی خواردن وخواردنەوە.
3- بوونی خوێن لە پیسایی دا یا ڕەش بوونی ڕەنگی پیسایی.
4- تەنگەنەفەسی و زوو هیلاک بوون.
5- بەدخۆراکی و کەمی ڤیتامین و کانزاکان.
6- ئازارت ناو سکی بەرکار و زۆر و هەندێ جار ئازاری سنگ.
7- گێژبوون و سەرسووڕ هەڵهاتن و بوژانەوە. [1]