کەڵەشاخ گرتن لە دەموچاودا دەبێتە هۆی زیادکردنی ماددەی کۆڵاجین، کە کاریگەر و بەسوودە بۆ پاراستن و نوێبوونەوەی خانەکانی پێستی دەموچاو، بە چەندین شێوە یارمەتیی چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست دەدات.
1-چارەسەرە بۆ نەهێشتنی لکە، یاخوا پەڵەی قاوەیی لە دەموچاودا کە زۆر جار بەشێکی زۆر لە پیاوان و ئافرەتان هەیانە.
2-ڕێگری دەکات لە درووستبوونی چرچ و لۆچی لەسەر پێستی دەموچاو، چرچی و لۆچی لەسەر پێستی دەموچاو کەمدەکاتەوە.
3-چارەسەرە بۆ نەهێشتی چەوری و زیپکە لە دەموچاودا بەمەش کاریگەریی و سوودی زۆر دەبێت بۆ ساف بوون و ڕەونەقکردن و جوانکاری لە ڕووخساردا.
4-چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی حەساسیە یا خورێیان هەیە لە پێستی دەموچاو، زۆر بەسوود و کاریگەرە بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی خورین یا هەستیاریی لە دەموچاودا.
5-دەبێتە هۆی خێراکردنەوەی سووڕی خوێن کە ڕووخسار و سیمایەکی گەشاوتر و جوانتری پێ دەبەخشێت. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 737
Escriba su comentario sobre este artículo!