درەنگانی شەوی ڕابردوو #15-01-2023#، برێت مەکگورک، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریکا گەیشتە #هەولێر# و لەگەڵ #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێم کۆبۆوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبونەوەکەدا، ئامۆس هۆکستاين، نێردەى سەرۆکايەتيى ئەمەريکا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزە و ئالينا ڕۆنانۆوسکى، باڵيۆزى ئەمەريکا لە عێراق ئامادەى بوون.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم، لە کۆبونەوەکەدا باس لە کێشەکانی ”#هەولێر# #بەغدا#” و کێشە ناوخۆییەکانی پارتی و یەکێتی و بابەتی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کراوە.
یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی نێوان سەرۆکی هەرێم و برێت ماکگۆرک، باسکردن بووە لە دۆسیەی وزەی هەرێم. [1]
Este artículo ha sido escrito en (کوردیی ناوەڕاست) Lenguaje, haga clic en el icono de
para abrir el artículo en el idioma original!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Este artículo ha sido visitado veces 523
Escriba su comentario sobre este artículo!