ناو: ئەفشین
نازناو: دادوەر
ڕۆژی لەدایکبوون: #15-01-1985#
شوێنی لەدایکبوون: #مەهاباد#
$ژیاننامە$
من ئەفشین دادوەر لە دایکبووی 15-01-1985 لە شاری مەهاباد، خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم لە میکانیک لە وڵاتی ئێران و بەکالۆریۆس لە زمانی فەڕەنسی لە زانکۆی سەڵاحەددین.
لە ساڵی 2005ەوە دەستم کردووە بە کاری ڕۆژنامەوانی و میدیاکاری بە نووسین و وەرگێڕان بۆ گۆڤارو ڕۆژنامەکان و پێشکەشکاری هەواڵ بووم لە تەلەڤزیۆنی ئازادی ساڵی 2006.
لە ساڵی 2018ەوە بێژەری ڕادیۆم لە ڕادیۆ سەلام کە ڕادیۆیەکی فەڕەنسییە و بنکەی سەرەکی لە شاری #هەولێر#ە و بۆ ساپۆرت و پشتگیری لە ئاوارە و کۆچبەر و پەنابەران، سووری و ئێراقی، موسڵمان و کریستیان و ئێزدی دامەزراوە.
$لەم ڕادیۆیە ئامادەکار و پێشکەشکارم لە پڕۆگرامی:$
- بەیانی باش پەنابەر: 2018 بۆ 2020
- سپێدەی بەختەوەری: 2020 هەتا ئێستاش بەردەوامە.
- پڕۆگرامی سەوا پێکەوە، بە کوردی و عەرەبی و بە هاوبەشی لەگەڵ هاوکارێکم.
- پڕۆگرامی گەشتی هاوڕێیان، بە سۆرانی و بادینی و بە هابەشی لەگەڵ هاوکارێکم.
هەروەها جگە لە کاری ڕۆژنامەوانی و ئامادەکاری و پێشکەشکاری و پۆدکاست و دۆکیۆمێنتاری و...
کاری ھەواڵنێریش دەکەم وەک ئامادە کردنی ڕاپۆرت و دیمانە و کورتە چاوپێکەوتن.
تا ئێستا لە کۆمەڵێک خولی ڕۆژنامەوانی جۆڕاوجۆردا بەشداریم کردووە کە بەشی زۆریان تایبەت بوون بە کاری ڕادیۆیی و چۆنیەتی ئامادە کردنی ڕاپۆرت، لەگەڵ خولی تایبەت بە ڕۆژنامەوانی ژینگەیی و هەروەها خولی تایبەت بە ڕۆژنامەوانی لە لایەن کەناڵی CNN ی ئەمریکی و CNN Academy.
[1]